بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مادەی خواردەمەنی ، بەشی دابەش کردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە تەورەکانی بەرباس لە کۆبوونەوەی تیجاری ئێران وعێراقە.
" سەیید حەمید حسێنی " سکرتێری گشتیی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران وعێراق لەم کۆبوونەوەیەدا وتی: سەتی هەشتا ی کۆمپانیەکانی ئێرانی لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانی عێراق چوونەتە ناو بازاڕەکانی ئەم وڵاتەوە وهەرئێستاکەیش بۆ بەشداری کردن وگەشە دان بە چالاکی لە \عێراق و یا بەشداری کردن لە بازاڕی سووریا لەم ناوچەیە کەڵک وەردەگرن.
" یاسین ڕەحیم فەرەج" جێگری ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی عێراقیش لەم کۆبوونەوەیە" سنورەکانی پەروێز خان وباشماق" بە دوو دەروازەی ناساندنی کاڵا ئێرانیەکان لە هەرێمی کوردستان وبازاڕی عێراق زانی ووتی: هەرێمی کوردستان هەموو کات ئێران لە سەرەتی وئەولەویەتی کارەکانی ئابووری خۆی داناوە.
" مستەفا عەبدولرەحمان " سەرۆکی یەکیەتی هەناردەکاران وهاوردەکارانی هەرێمی کوردەستان یش لەم کۆبوونەوەیە دا لە کۆمپانیە ئێرانیەکان داوای کرد کارگەکانی خۆیان لەم هەرێمە دا دابمەزرێنن.
.........
340